له‌م ده‌مه‌ی هێزه‌کانی سوپای عیراق و میلیشیاکانی شیعه ناسراو به حه‌شدی شه‌عبی بۆ حه‌و‌ته‌مین ڕۆژ له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکری بۆ پاککردنه‌وه‌ی پارێزگای سه‌لاح ئه‌لدین و به‌تایبه‌تی شاری تکریت و ده‌روبه‌ری له چه‌کدارانی تۆندره‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یا داعش به‌رده‌وامن، ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه له‌ده‌رووبه‌ری شاری که‌رکوك نمچه ئارامییه‌کی به‌خۆه دیوه له هێرشه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
عه‌مید روکن ئاراس عه‌بدوئه‌لقادر فه‌رمانده‌ی لیوای نۆی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی که‌رکوك له‌میانه‌ی گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ڕه‌وشه‌که له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه له ده‌وری که‌رکوك سه‌قامگیره، هه‌رچه‌ندێکه هێزه‌کانمان له ئاماده‌باشیدان و سه‌نگه‌ره‌کانمان تۆندوتۆڵه له هه‌موو ڕۆییه‌که‌وه و توانراوه سود له‌م باره وه‌ربگیرێت له‌م کاته‌ی هێزه‌کانی داعش سه‌رقاڵی شه‌ڕن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای عیراق.