گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق ده‌ست ده‌گرنه‌وه به‌سه‌ر شاری تکریتدا، به‌ڵام ده‌شڵێت به‌ره‌وپێشچوون ته‌نها به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه دێته ئاراوه.
ژه‌نه‌راڵ مارتن دیمپسی، سه‌رکرده‌ی ستونه له‌شکریه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێیدا به‌ره‌و به‌غدا گوتوویه‌تی ژماره‌ی سه‌ربازه عێراقیه‌کانی شه‌ڕی دژی توندڕه‌وان ده‌که‌ن زۆرن و کاریگه‌ری خۆشیان هه‌یه له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کاندا، به‌ڵام ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه هێزه عێراقیه‌کان بتوانن پێشڕه‌وی بکه‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو هێرشه ئاسمانیه‌کانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جموجۆڵی توندڕه‌وان خاو نه‌کاته‌وه.
پارێزگای تکریت شوێنی له‌دایک بوونی سه‌دام حوسه‌ینه و یه‌کێکه له شاره سه‌ره‌کیه‌کانی نزیکه له به‌غداوه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی زۆری چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه‌ته‌وه له نزیک تکریته‌وه، به‌ڵام ژه‌نه‌راڵ دیمپسی ده‌ڵێت کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی شاری تکریت ته‌نها که‌وتۆته سه‌ر کات چونکه گورزی به‌هێز له توندڕه‌وان دراون.
هاوکات جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که له پاریسه بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لاوره‌نت فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی عه‌شره‌ته سوننه‌کان و هه‌روه‌هاش میلیشیا شیعه‌کان که هه‌ندێکیان فرمان له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن یارمه‌تی له‌شکری عێراق ده‌ده‌ن له‌م شه‌ڕه‌ی تکریتدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نییه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تاووتوێکردن یان ڕێکخستن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌کات.
جان کیری ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێشتاش ئیدانه‌ی کاره‌کانی ئێران ده‌کات له یه‌مه‌ن و لوبنان و هه‌روه‌ها له سوریاشدا.
به‌ڕێز کیری له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی "ئه‌گه‌ر ئێران له توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکوژێت ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئێمه‌ش ده‌بێت به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ڕه‌فتاره‌کانی ئێرانمان به‌لاوه په‌سه‌ند بێت که له سه‌نعا و به‌یروت و دیمه‌شق ده‌یکات."