ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له نێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ن، له ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران فلیمێکی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ته‌مه‌ن 75 ساڵی نیشانداوه تیایداقسه بۆ ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستی ژینگه‌پارێز و چالاکوان ده‌کات له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له‌ناوجه‌رگه‌ی تاران‌دا.
له‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌دا وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له هه‌واڵه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێده‌کات پێده‌چێت ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی له ڕه‌وشێکی باشی ته‌ندروستیدا بێت.
ماڵپه‌ڕه بیانیه‌کانی هه‌واڵ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا باسیان له‌وه ده‌کرد که ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای ئێران له نه‌خۆشخانه‌یه و له بارێکی ناجێگیری ته‌ندروستیدایه.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی که خاوه‌نی دووا بڕیاره له هه‌موو دۆسێکانی ئێران‌دا، له ساڵی 1989 وه ڕابه‌ری باڵای وڵاته‌که‌یه‌تی و له مانگی 9ی ڕابردوودا نه‌شته‌رگه‌ری پرۆستاتی بۆ کراوه و نزیکه‌ی یه‌ک هه‌فته له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
نه ئۆفیسی ڕابه‌ری باڵا و نه حکومه‌تی ئێرانیش هیچ ڕاگه‌یاندنێکیان نه‌داوه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی که وه‌ک ده‌گوترێت ده‌شێت کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر دانوستاندنه ناوکیه‌کانی وڵاته‌که‌وه.
ئێستا ئێران له دانوستاندنێکی گرنگدایه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهاندا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاشکرایی پشتیوانی له دانوستاندنی وتووێژکه‌رانی ئێرانی کردووه.