به‌لانی که‌م 10 کارمه‌ندی بیانی دیارنه‌ماون پاش ئه‌و هێرشه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردویانه‌ته سه‌ر کێڵگه‌یه‌کی نه‌وت له لیبیا.
کاربه‌ده‌ستانی لیبیایی ده‌ڵێن هێزه ئاسایشیه‌کان ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر کێڵگه‌ی نه‌وتی ئهلغهنی که له ئاکامی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی توندڕه‌واندا ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی کێڵگه نه‌وتیه‌که کوژران.
هێشتا هیچ داوایه‌ک نه‌کراوه له به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره کارمه‌نده بیانیه‌ی له کێڵگه نه‌وتیه‌که‌دا بوون و له پاش هێرشه‌که‌وه دیارنه‌ماون.
به‌هۆی ناکۆکی و ڕکابه‌ریی سیاسیه‌وه لیبیا له بارێکی نا سه‌قامگیردایه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی ئه‌و وتووێژانه ده‌که‌ن که به ناوبژیکردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه ده‌چن بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که و هه‌نگاونانی لیبیا ڕووه‌و دیموکراسی.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندووه له دووا گه‌ڕی وتووێژه‌کاندا که له شانشینی مه‌غریب ده‌کرێت به‌ره‌وپێشچوون هاتۆته ئاراوه و ده‌شڵێت به مه‌به‌ستی وتووێژی زیاترلایهنهکان ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕه‌بات.