بۆکۆ حه‌رام په‌یمانی به‌یعه‌ت ده‌دات به ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ڕێکخراوی سایت بۆ چاودێری کردنی جیهادیه‌کان له زاری بۆکۆ حه‌رامه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه به‌یعه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین به خه‌لیفه."
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش له فلیمێکی ڤێدیۆییدا بووه پێده‌چێت له نایجیریا وێنه‌ی گیرابێت.
ئه‌و ده‌نگه‌ی له ڤیدیۆکه‌دا هه‌یه ده‌شێت ده‌نگی (ئه‌بوبه‌کر شکائو)ڕێبه‌ری بۆکۆ حه‌رام بێت و تیایدا ده‌ڵێت "به‌پێی فه‌رمایشته‌کانی ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ڕۆین به‌ڕێوه و وابه‌سته‌ی فرمانه‌کانین له سه‌روه‌خته سه‌خت و په‌ره‌سه‌ندوه‌کانیشدا، له کاته قورس و ئاساییه‌کانیشدا."
ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی گرتووه به سه‌ر چه‌ند به‌شێکی عێراق و سوریاشدا و ڕێبه‌ره‌که‌شیان به خه‌لیفه ناودێر ده‌که‌ن.
هه‌ردوو ڕێکخراوه‌که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و بۆکۆ حه‌رام بنکه له نایجیریا به‌رپرسن له کوژرانی هه‌زاران که‌س.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بۆکۆ حه‌رام له نێوه‌ندی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌دایه که ده‌ڵێن له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی بۆرنۆ زیاتر له 55 که‌س کوژراون.
بۆکۆ حه‌رام له‌و هه‌رێمه‌دا چالاکن و جموجۆڵیان زۆره. سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن له‌و ته‌قینه‌وانه‌شدا له شاری مایدوگوری پایته‌ختی هه‌رێمی بۆرنۆ نزیکه‌ی 140 که‌سیش بریندارن.