کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئۆکرانیا ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ت ده‌ستیان کردووه به کێشاندنه‌وه‌ی موشه‌که قورسه‌کان له هێڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ جودایی خوازانی ڕوسیا پشتیوانیان ده‌کات.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م کشاندنه‌وانه‌ش به‌پێی ڕێکه‌وتنی ئاگربه‌سته‌که‌ی مانگی ڕابردووه.
کۆڵۆنێل ئاندرێ لیشینکۆ، ده‌مڕاستی له‌شکر ده‌ڵێت موشه‌که‌کان و بنکه‌کانی ته‌قاندنیان35 کیلۆمه‌تر له به‌ره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه.
له قه‌یرانی نێوان له‌شکری ئۆکرانیا و جودایی خوازانی سه‌ر به ڕوسیادا زیاتر له 6000 که‌س کوژراون.
هه‌ردوولایه‌نی ئه‌م قه‌یرانه دڵنیاییان داوه وابه‌سته‌ی مه‌رج و به‌نده‌کانی کشانه‌وه ببن.
هه‌رچۆنێک بێت چاودێران له ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپاوه گازه‌نده‌یان کردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌یان خراوه‌ته به‌رده‌م کاتێک ویستویانه ئه‌م هه‌واڵانه پشتڕاست بکه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چه‌که قورسه‌کان ده‌کشێندرێنه‌وه به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کرێت ڕۆژانه لێره و له‌وێی به‌ره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ته‌ق و تۆق و جموجۆڵی سه‌ربازی هه‌ر هه‌ن.
لیشینکۆ، سه‌رهه‌ڵداوانی گوناهبارکردووه به‌وه‌ی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی له‌شکری و چه‌ک و چه‌کداریش ده‌هێننه ناوچه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت بۆ هێرشێکی گه‌وره به‌کاری بهێنن.