دانیشتوان و ئه‌فسه‌رێکی زانیاریش ده‌ڵێن چه‌کداره‌کانی ڕێکخراوی بۆکۆ حه‌رام له خۆڕیکخستندان له باره‌گا سه‌ره‌کیه‌کانی خۆیاندا له شارۆچکه‌ی گۆوزه له باکوری ڕۆژهه‌لاتی نایجیریا وه‌ک خۆ ئاماده‌کردنێک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزی فره نه‌ته‌وه‌ییدا.
ژنێک که له‌وه‌تای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م شارۆچکه‌یه له مانگی حه‌وتی ڕابردووه‌وه له‌وێ گیری خواردووه به کچه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که توندڕه‌وانی ئیسلامی که‌وتونه‌ته هاندانی دانیشتوانی شارۆچکه‌که تا نه‌که‌ونه به‌ر گولله‌ی وێڵ له‌و شه‌ڕه قورسه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرێت.
هاجیا ئاده‌ما گوتووشیه‌تی توندڕه‌وان هه‌ندێک له‌وانه‌ی به بارمته گرتبویانن ئازادیان کردوون و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ک له‌و ژنه گه‌نجانه‌ش که دوو گیانن.
ئه‌فسه‌رێکی به‌شی زانیاریه‌کان به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه توندڕه‌وانی بۆکۆ حه‌رام چوارده‌وری شارۆچکه‌که‌یان مین ڕێژ کردووه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاتی چاد له ناوچه‌که‌دان.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا هێزه سه‌ربازیه‌کان چاد و نایجیریا ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گوند و شارۆچکه‌دا که چه‌ند مانگێک بوو له ژێر ده‌ستی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی بۆکۆ حه‌رامدا بوون.