یه‌کێتی ئه‌وروپا سزاکانی خۆی له دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د زیاتر ده‌کات، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی سوریا له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری ئه‌سه‌ده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی 7 که‌سی دیکه‌ی لایه‌نگری ڕژێمی ئه‌سه‌د قه‌ده‌غه‌ی گهشـتکردنیان به‌سه‌ر ده‌سه‌پـێنن له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ت و سامانیان له ده‌ره‌وه سڕ ده‌کرێن. هه‌روه‌ها 6 شوێنی دیکه‌ی سه‌ر به ڕژێمی سوریا ئه‌وانیش سه‌روه‌ت و سامانیان سڕ ده‌کرێن که بریتین له بانک و کۆمپانیا و چه‌ند ده‌زگایه‌ک.
ناوی ئه‌و که‌س و شوێنانه هێشـتا ئاشکرا نه‌کراوه. چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی شه‌ممه که بڕیاره‌که له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی یه‌کێتی ئه‌وروپا بڵاوده‌کرێته‌وه ناو و ورده‌کاری سزاکان ڕابگه‌یه‌نرێن.