ڕێـکخراوی یونیسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به توندی سه‌رزه‌نشتی وێرانکردنی ئاسه‌واری مێژوویی نمروودی پارێزگای موسڵی عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و کاره له ئاسـتی تاوانی جه‌نگدایه.
ئیرینا بۆکۆڤا سه‌رۆکی ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا قسه‌ی کردووه.
پاشان خانم ئیرینا گوتویه‌تی " ناتوانین بێ ده‌نگ بین. وێرانکردنی کولتور و ئاسه‌واری مێژوویی به مه‌به‌ست "تاوانێـکی جه‌نگه." بۆیه داوا له هه‌موو ڕێبه‌رانی سیاسی و ئاینی ناوچه‌که ده‌که‌م بێنه ده‌نگ و هه‌موو که‌سێـک ئاگاداربکه‌نه‌وه له‌وه‌ی هیچ پاساوێـکی سیاسی و ئاینی نیـیه بۆ وێرانکردنی کولتور و ئاسه‌واری مێژوویی مرۆڤایه‌تی."
وه‌زاره‌تی ئاسه‌وار و گه‌شـتوگوزاری عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند داعش به ماشێن و ئامێری گه‌وره که‌تووه‌ته وێرانکردنی ئاسه‌واری مێژوویی نمردوود که هی سه‌رده‌می ئیمپـراتۆریه‌تی ئاشوریـیه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 3 هه‌زار سـاڵ پـێش ئێسـتا. نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری موسڵه‌وه دوره.