Accessibility links

فەرماندە ئێرانیەکان سەرپەرشتى شەڕەکەى تکریت دەکەن و چەکى قورسیشیان هێناوە


بەپرسانى ئەمنى لە پارێزگاى سەڵاحەدین ، ئاماژە بەوە دەکەن هێزێکى زۆرى ئێرانى رۆیشتوونەتە پارێزگاکەیان بۆ شەڕکردن لە دژى داعش، دەڵێن" قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس و هادى عامرى و حەیدەر عەبادى سەرپەرشتى شەڕەکە دەکەن."

موقەدەم فاروق محەمەد بەڕێوەبەرى ئاسایشى خورماتوو لە پارێزگاى سەڵاحەدین ، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزێکى زۆرى ئێرانى بەشدارن لە شەڕەکەى پارێزگاى سەڵاحەدیندا ده‌که‌ن لە دژى داعش و فڕۆکە بێ فرۆکەوانە ئێرانیەکانیش بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە."

ناوبراو دەڵێت"هێزێکى ئێرانى بە ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و بە دواى فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانیاندا گەڕاون، کە لە کاتى وێنەگرتنى چەکدارەکانى داعشدا کەوتبووە خوارەوە."

بەشداریکردنى فەرماندە سەربازیە ئێرانیەکان لە شەڕى تکریت ، لە کاتێکدایە مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق فەتواى جیهادکردنى لە دژى چەکدارەکانى داعش دەرکردووە.

پلەدارێکى باڵاى پۆلیس لە پارێزگاى سەڵاحەدین، دەڵێت"فەرماندە سەربازیە ئێرانیەکان چەکى قورسیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و لە شارى تکریت لە دژى داعش بەکارى دەهێنن."

هاوکات شاخەوان کەرکوکى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق ، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بەشداریکردنى خەڵکى ئێرانى لە شەڕى عێراق لەسەر فەتواى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراقە."

ناوبراو دەڵێت"شیعەکان دەیانەوێت تۆڵەى رووداوەکەى سەربازگەى سپایکەر لە عەشیرەتەکانى ئەلبوناسر و ئەلبوعەجیل بکەنەوە کە دوو عەشیرەتى سونە مەزهەبى تکریتن."

بەشداریکردنى فەرماندە و سەربازە ئێرانیەکان لە شەڕى داعش ، لە کاتێکدایە سوپاى عێراق هەڵوەشاوەتەوە و حکومەتى عێراقیش بۆ شەڕى داعش پشتى بە حەشدى شەعبى بەستووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:18 0:00

XS
SM
MD
LG