یارده‌ده‌رانی سه‌رۆکی پێشووی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور هادی ڕایانگه‌یاند سه‌نعای پایته‌خی به‌جێهێشتووه دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه شیعه‌کان پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ئازادیان کرد.
یارده‌ده‌ره‌کان ڕۆژی شه‌ممه به میدیاکانی ڕۆژئاوایان ڕاگه‌یاند به‌ڕێز هادی به‌ره‌و شاری عه‌ده‌نی شوێنی له‌دایکبوونی چووه.
مانگی ڕابوردوو سه‌رۆکی پێشووی یه‌مه‌ن و وه‌زیره‌کانی له ماڵه‌که‌ی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر کران پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی حو‌ثی شیعه ئاینزا حکومه‌تی یه‌مه‌نیان له‌کارخست.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌رتای هه‌فته‌ی ڕابوردوو به‌رنوسێکی په‌سه‌ند که تیایدا داوا له حوثییه‌کان ده‌کات حکومه‌ت و سه‌رۆکی وڵات که ئه‌مه‌ریکا پشتویانی لێده‌کات بگێڕنه‌وه سه‌ر کار.
قه‌یرانی سیاسی له‌و ده‌مه‌وه ڕووی له یه‌مه‌ن کردووه که سه‌رهه‌ڵداوانی حو‌ثی له مانگی 9دا ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌نعادا گرت.