کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ناو‌کی ئێران و ئه‌مه‌ریکا به‌شدارن له وتووێژی 7 لایه‌نه به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به چالاکی ناو‌کی ئێران و له به‌رامبه‌ردا سوککردنی سزاکان له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی.
کۆبونه‌وه‌ی پسپۆڕانی ته‌کنیکی ئێران و شه‌ش وڵاتای به‌شداربووی وتووێژه‌کان هاوکاته له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سته باڵاکاندا. به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه یه‌که‌م جار بوو سه‌ۆرکی ده‌زگای ناو‌کی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئێرنس مۆنیز به‌شداری بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی ڕۆژئاوا ڕایانگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا کاتێک بڕیاری دا مۆنیز به‌شداری بکات که ئێران ڕایگه‌یاند ساڵحی ئاماده ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت باس له ژماره‌ی ئه‌و سه‌نته‌رفیوجانه بکه‌ن که ئێران ده‌شێ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به‌کاری بهێنێت و چه‌ندێک یۆرانیۆمی پیتێندراو ده‌توانێت عه‌مبار بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفیش به‌شدار ده‌بن له‌و وتووێژانه. بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه و دووشه‌ممه به‌شدار بن.