Accessibility links

سه‌رۆک عه‌شیره‌تێـکی عه‌ره‌ب: داعش ڕازی بووه‌ پـێشـمه‌رگه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌کان ئازادبکات


ئەو سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەى کە لە نێوان هێزى پـێشـمەرگە و داعشدا نێوانگیرى دەکات بۆ گۆڕینەوەى دیلەکان لەگەڵ یەکتری ، ئاماژە بەوە دەکات داعش رازى بووە بە ئازادکردنى پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان، بەو مەرجەى هێزى پێشمەرگەش داعشە دیلەکان ئازاد بکات.

شێخ یەعقوب لهێبى سەرۆک عەشیرەتى لهێب کە عەشیرەتێکى عەرەبى سووننەیە لە جەلەولا، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" لە نێوان داعش و هێزى پێشمەرگەدا نێوانگیرى دەکەم بۆ گۆڕینەوەى دیلەکان لەگەڵ یەکترى و بۆ ئەو مەبەستەش، قسەم لەگەڵ داعش و هێزى پێشمەرگەدا کردووە."

ناوبراو دەڵێت" من دەرگاى گفتوگۆم لەگەڵ داعشدا کردووەتەوە بۆ ئازادکردنى پێشمەرگە دیلەکان ، دەبێت هێزى پێشمەرگەش هاوکارم بن بۆ ئەوەى کێشەکە چارەسەر بکەم."

شەوى رابردوو لەناو شارى کەرکوک و قەزاى خورماتوو هاوڵاتیان دەستیان بە تەقەى خۆشى کرد، دواى ئەوەى لە چەند دەزگایەکى راگەیاندنى کوردیەوە هەواڵى ئازادکردنى پێشمەرگە دیلکراوەکانى لاى داعش بڵاوکرایەوە.

شێخ یەعقوب لهێبى، رەتیکردەوە هیچ پێشمەرگەیەک لە پێشمەرگە دیلکراوەکان ئازاد کرابێت، وتى"ئێمە لە رێگەى چەند دۆستێکەوە سەرقاڵى گفتوگۆین لەگەڵ داعش بۆ ئازادکردنى پێشمەرگەکان."

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەواڵى ئازادکردنى پێشمەرگەکان، داعش لە رێگەى تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەرەوە بڵاویکردووەتەوە کە چەند مەرجێکى بۆ ئازادکردنى پێشمەرگە دیلکراوەکان هەیە.

ئەو داواکاریانەى کە داعش کردوونیەتە پێش مەرج بۆ ئازادکردنى پێشمەرگە دیلکراوەکان، بریتین لە دابینکردنى کارەبا بۆ موسڵ و کردنەوەى رێگەى نێوان کەرکوک و حەویجە.

بەڵام شێخ یەعقوب لهێبى ، جەختیکردەوە"کە داعش بە فەرمى هیچ مەرجێکى لەگەڵ باس نەکردوون بۆ ئازادکردنى پێشمەرگەکان."

رازیبوونى داعش بە ئازادکردنى پێشمەرگە دیلکراوەکان، لە کاتێکدایە پێشتر ئەو رێکخراوە بە توندى گۆڕینەوەى دیلەکانى لەگەڵ هێزى پێشمەرگەدا رەتدەکردەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:36 0:00

XS
SM
MD
LG