ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی بڕیارێک ده‌کات له‌سه‌ر یه‌مه‌ن که تیایدا داوا له ڕێبه‌رانی حوثیه‌کان ده‌کات تا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بن و عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور، سه‌رۆکی له‌کارخراوی وڵاته‌که و ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ت ئازاد بکرێن و هه‌روه‌هاش به‌شداربێت له وتووێژه ئاشتیه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێت.
دیپلۆمات ده‌ڵێن به‌ندی 7 ی په‌یڕه‌وی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناچێته ناو ئه‌و بڕیاره‌وه که ڕێگه ده‌دات به به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی.
له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه، حوثیه‌کان په‌رله‌مانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ئه‌نجومه‌نێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیانیان پێکهێناوه.
حوثیه‌کان ده‌ڵێن شۆڕ‌شیان کردووه دژی کاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵ و خراپ بوونی باری ئابوری.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن و وه‌زیره‌کانیش له ماڵه‌کانی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌رن.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ده‌یان هه‌زار که‌س له یه‌مه‌ن خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان کردبوو دژی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی موسڵمانه شیعه حوثیه‌کانه‌وه. له شاری ئیب چه‌کداره‌کانی حوثیه‌کان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردبوو و به‌لانی که‌م 4 که‌سیان بریندار کردووه.