له 10هه‌مین ساڵڕۆژی کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی لوبنان ڕه‌فیق حه‌ریری مه‌ڕاسیمی نوێژونزا کردن و یاده‌وه‌ری له لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا کوڕی به‌ڕێز حه‌ریری ، سه‌عد حه‌ریری که ئه‌ویش سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو بوو، له دووره وڵاته‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شداری کردن له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا و وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ڕه‌فیق حه‌ریری له‌گه‌ڵ 21 که‌سی تردا له به‌یروت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کوژرا.
کوشتنه‌که‌ی بوو به‌هۆی چه‌ندین خۆپیشاندانی دژ به سوریا وه‌ک به‌ره‌نجامێکیش به‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه دیمه‌شق هێزه‌کانی خۆی له لوبنان کشانده‌وه.
دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی 5 ئه‌ندامی حزبوڵڵای لوبنانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تاوانبار کرد. حزبوڵڵا نکوڵی له‌وه ده‌کات ده‌ستی هه‌بوبێت له‌و کوشتنه‌دا و تاوانبار کردنه‌که به مه‌به‌ستی سیاسی داده‌نێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند سکرتێری گشتی ی‌و ئێن جارێکی تر هاوخه‌می بۆ خێزانه‌کانی قوربانییه‌کانی ئه‌و هێرشه ده‌ربڕییه‌وه.