Accessibility links

هێرشى میلیشیا شیعەکان بۆ سەر داعش له‌ حەویجە ده‌سـتیپـێـکرد


سوپاى عێراق و چەکدارە شیعەکان لە پارێزگاى سەڵاحەدینەوە هێرشیان بۆ سەر چەکدارەکانى داعش لە دەوروبەرى حەویجە دەستپێکردووە، لە ئێستادا داعش چەکدارەکانى لە دەوروبەرى کەرکوکەوە بۆ حەویجە دەگوێزێتەوە بە مەبەستى شەڕى میلیشیا شیعەکان.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى هێزەکانى پێشمەرگە لە داقوق ، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەکدارە شیعەکان لە بێجیەوە بەرەو حەویجە پێشڕەویان کردووە و چەکدارەکانى داعشیش بڵاو بوونەتەوە."

ناوبراو دەڵێت"داعش داواى هێزیان کردووە بۆ حەویجە."

سەرلە بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە داعش لە چەند قۆڵێکەوە ویستى پەلامارى سەنگەرەکانى پـێشمەرگە بدات ، بەڵام هێرشى چەکدارە شیعەکان بۆ سەر حەویجە پلانەکانى شکست پێهێنان ، ئەمەش بەپێى وتەى لیوا محەمەد قادر.

وەستا رەسوڵ فەرماندەى میحوەرى باشورى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەکات شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا روویداوە ، بەڵام شەڕەکە بەردەوامى نەبووە.

دەستپێکردنى هێرشى میلیشیا شیعەکان بۆ سەر ناوچەى حەویجە، لە کاتێکدایە که‌ دوو رۆژ لەمەوبەر هادى عامرى بۆ ئەو مەبەستە سەردانى کەرکوکى کرد و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو شارەدا کۆبوویەوە.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی دڵشاد ئه‌نوه‌ر له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:13 0:00

XS
SM
MD
LG