Accessibility links

دابەزینى فڕۆکە بۆ نێو بارەگاکانى داعش گومانى گەورەى دروستکردووە


بەرپرسانى باڵاى هێزى پێشمەرگە، ئاشکرایدەکەن دابەزینى ژمارەیەک فڕۆکەى جۆرى هێلیکۆپتەر لە نزیک بارەگاکانى داعش لە عێراق توشى سەرسوڕمانى کردوون، دەڵێن"هه‌تا ئێستا ناسنامەى ئەو فڕۆکانە نەزانراوە."

لیوا ئیسماعیل سەرحان ڕێکخەرى پەیوەندیەکانى نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە پارێزگاى دیالە بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"لە نزیک دەریاچەى حەمرین و قەزاکانى شارەبان و بەلەدروز فڕۆکە لەنێو بارەگاکانى داعشدا نیشتووەتەوە."

ناوبراو دەڵێت"ناسنامەى فڕۆکەکان ئاشکرا نیـیە و ناشتوانن هیچ وڵاتێک تۆمەتبار بکەن، هه‌تا ئەو کاتەى زانیاریان دەست دەکەوێت."

دابەزینى فڕۆکە لە نێو بارەگاکانى داعش هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنیەکانى سەرقاڵکردووە، پـێیانوایە دابەزینى ئەو فڕۆکانە ئاماژەن بۆ هەبوونى پەیوەندى لە نێوان داعش و وڵاتانى ئیقلیمى.

عەمید سۆران جەلال بەڕێوەبەرى پۆلیسى فریاکەوتنى ناحیەى تازە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بەڵگە لەبەردەستدایە بۆ نیشتنەوەى فڕۆکە لەنێو بارەگاکانى داعش."

لاى خۆشیەوە عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاز ناحیەکانى کەرکوک، ئاماژە بەوە دەکات ئەوان بیستوویانە کە فڕۆکە لە نێو بارەگاکانى داعشدا نیشتووەتەوە، دەڵێت"فڕۆکەکان لەو ناوچانە نیشتوونەتەوە کە قوڵایى دەسەڵاتى داعشن و مەترسیان لەسەرنەبووە."

دابەزینى فڕۆکە لەنێو بارەگاکانى داعش مقۆمقۆیەکى زۆرى لەنێو شەقامى کوردى و عەرەبیدا دروستکردووە، گومانى ئەوەى لاى هاوڵاتیان دروستکردووە دەستى بەهێز لەپشت دروستبوونى داعشەوە هه‌بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00

XS
SM
MD
LG