به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌رچییه‌کی له‌ده‌ست بێت ده‌یکات بۆ ڕێگه‌گرتن له زلهێزه‌کانی جیهان تا وه‌ک ده‌ڵێت "نه‌گه‌نه ڕێکه‌وتنێکی مه‌ترسیدار له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی."
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران بۆ گه‌یشتن به کڵێشه‌ی ڕێکه‌وتن له مانگی داهاتوودا، ئیسرائیل هه‌موو شتێک ده‌کات تا ئه‌و ڕێکه‌وتنه نه‌کرێت که ده‌بێته مایه‌ی دروست بوونی هه‌ورێکی ڕه‌ش به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و باری ئاسایشی وڵاته‌که‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ندامانی تری هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا هیوادارن بگه‌نه ڕێکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ سنوردارکردنی تاران له پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی مانگی داهاتوویه‌تی بۆ واشنتۆن بۆ پێشکه‌ش کردنی وتارێک له کۆنگرێسی ئه‌مریکادا دژی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل بۆ واشنتۆن به‌بێ ئاگاداری کۆشکی سپی ڕێکخراوه.