عێراق دوو یاسای په‌سه‌ند کرد بۆ درووست‌کردنی پاسه‌وانانی نیشتمانی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له رۆژی سێشه‌ممه دوو یاسای په‌سه‌ند کرد بۆ کۆتای هێنان به ناکۆکیه‌کانی تیره‌یی، یه‌کێکیان به درووست‌کردنی پاسه‌وانی نیشتمانی وه ئه‌وه‌ی تر چاکسازیه‌کانی رامیاری له باره‌ی ئه‌ندامانی پێشووی پارتی به‌عس.
رافد جبوری ووته بێژی سه‌رۆک وه‌زیر حه‌یده‌ر عیبادی ووت هه‌ردوو به‌رنووسه‌که ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێن بۆ په‌سه‌ند کردنیان. ووتیشی یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی به مه‌به‌ستی روبه‌رووبونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه.
رامیار زانه سونیه‌کان و رێبه‌ره خێڵه‌کیه‌کان ده‌ڵێن درووست‌کردنی پاسه‌وانانی نیشتمانی له هه‌ر داخوازیه‌کانیانه بۆ شه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌ر وه‌ها داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رج و به‌ندانه ده‌که‌ن که له‌سه‌ر ئه‌ندامانی پێشووی پارت به‌عس دا دانراوون و رێگرتن له کاری سیاسیان.