یه‌کێتی ئافریکا بڕیاری دا پێشنیازی ناردنی 7500 سه‌رباز بۆ ڕۆژئاوای ئافریکا به‌ره‌و قۆناغی جێبه‌جێکردن به‌رێ به مه‌به‌ستی شه‌ڕ دژ به بۆکۆ حه‌رام.
ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئافریکا له ئه‌دیس ئابابای پایته‌ختی ئیتیۆپیا کۆبونه‌وه.
بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشوازی کرد له بڕیاری پێکهێنانی هێزێکی پێنج ده‌وڵه‌تی.
له په‌راوێزی کۆبونه‌وه دوو ڕۆژییه‌که‌ی که له ڕۆژی شه‌ممه کۆتایی پێهات بان کی موون به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند " هه‌ر وه‌کو ئه‌لقاعیده گروپه‌کانی بۆکۆ حه‌رام ، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌مو ئه‌و تیرۆرستانه ده‌ستیان داوه‌ته شێوازێکی دڕندایه‌تی دژ به مرۆڤایه‌تی که به قسه باس ناکرێت. هیچ وڵاتێک، ته‌نانه‌ت وڵاتانی هه‌رێمه‌که‌ش ناتوانن به ته‌نها ئه‌مه چاره‌سه‌ر بکه‌ن".
یه‌کێتی ئافریکا له ئێستادا داوای ڕه‌زامه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بودجه ده‌کات بۆ پێکهێنانی ئه‌و هێزه.