هه‌زاران موسوڵمانی شیعه ئاینزا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پاکستان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی که له حوسینیهیهکی شیعه‌کان له هه‌رێمی سند ڕوویدا. له‌م تهقیهنهوهیهدا به‌لایه‌نی که‌م 58 که‌س کوژران و زیاتر له 50 که‌سیش بریندار بوون.
له شاری شکارپوور شوێنی ته‌قینه‌وه‌که هه‌زاران له که‌مینه‌ی شیعه ئاینزکان و ژماره‌یه‌ک له سوننه‌کانیش به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردنی قوربانییه‌کان کرد.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ناوچه‌ی لهکیداری شاری شکارپوور ڕوویدا که 470 کیلۆمه‌تر دووره له باکوری شاری که‌راچی پایته‌ختی هه‌رێمی سنده‌وه.
گروپی جوندوڵڵای ئیسلامی سوننه، که به‌شێکه له تالیبانی پاکستان، به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردوودا به‌هۆی توندوتیژیی ئاینزایی سه‌دان شیعه کوژراون له‌و وڵاته‌دا.