شینزۆ ئابی، سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن سه‌ربڕینی بارمته‌یه‌کی ژاپۆنی به ده‌ستی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به کارێکی دڕندانه و ناڕه‌وا ناودێر ده‌کات.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن به ده‌زگای په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئێچ ئێن که‌ی) ی گوتووه ژاپۆن مل نادات بۆ تێرۆریزم و هه‌روه‌هاش داوای ده‌سبه‌جێ ئازادکردنی بارمته ژاپۆنیه‌که‌ی تری کردووه، ڕۆژنامه‌وان کینجی گۆتۆ.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕیز ئابی ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌کی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بووه که تیایدا ڕۆژنامه‌وان گۆتۆ نیشاندراوه ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه تا نیشانی بدات بارمته ژاپۆنیه‌که‌ی تر سه‌ربڕدراوه.
هارونا یوکاوا، کۆنتراکته‌رێکی ئاسایشی بووه.
له ڤیدیۆکه‌دا ده‌نگێک که پێده‌چێت به‌ڕیز گۆتۆ بێت به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌کات و له ژێریشه‌وه ده‌قی وه‌رگێڕدراوی قسه‌کانی به زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه.
قسه‌کان ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن کراوه و تاوانی کوشتنی یوکاوا له ئه‌ستۆی شینزۆ ئابی ده‌نێت.
گۆتۆ ده‌ڵێت له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی ساجده ئه‌لڕیشاوی که له شانشینی ئوردون ده‌ستگیرکراوه ئه‌م ئازاد ده‌کرێت.
براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له نیوده‌لهیه‌وه به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی کردووه به سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆنه‌وه و پرسه و ماته‌می خۆیی بۆ ده‌ربڕیوه و هه‌روه‌هاش سوپاسی به‌ڕێز ئابی کردووه بۆ ئه‌و کۆمه‌که مرۆڤایه‌تیه‌ی ژاپۆن بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی دابین ده‌کات.
ڕۆژی شه‌ممه، سه‌رۆک ئۆباما به توندی دژی ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ستایه‌وه و په‌یمانیشی دا که به‌رپرسان له کوشتنی یوکاوا ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن.