وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا ڕاده‌گه‌ێنێت پۆلیس چوار گومانباری جیهادی له ناوچه‌ی کیوتای باکوری ئه‌فریکا ده‌ستگیر کردووه، گوایه ئه‌مانه شانه‌یه‌کی نهێنیان پێکهێناوه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، گومانباره‌کان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستگیر کراون. لێکۆله‌ران ده‌ڵێن مه‌به‌ستی پێکهێنانی ئه‌و شانه‌یه ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستییه.
پۆلیس دوو ماڵی پشکنیه‌وه که فه‌رمانی پشکنینه‌که‌یان له‌لایه‌ن دادوه‌رێکی ئیسپانی و دادپرسێکی هه‌رێمی درابوو و په‌یوه‌ندی به دادگای نیشتیمانی ئیسپانیاوه هه‌یه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئیسپانیا و مه‌غرب ده‌یان گومانباری جیهادییان ده‌ستگیر کردووه به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری مه‌لیلا و کیوتا که هه‌ردوو شار ده‌که‌وتنه که‌ناری ده‌ریای سپی.