پـۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له 12 مانگی ڕابردوودا به تاوانی په‌یوه‌ست به تێرۆرسـتانی سوریاوه ده‌سـتگیرکراون 6 هێنده‌ی ساڵێـک پـێشتره.
سکۆتلاند یارد گوتی پـۆلیس له‌م 12 مانگه‌ی ڕابردوو 165 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه له‌سه‌ر کۆمه‌کی دارایی بۆ تێرۆرزم و ئاماده‌کاری بۆ هێرشی تێرۆرسـتی و به‌شـداریکردن له مه‌شق و ڕاهێنانی تێرۆرسـتاندا. له کاتێـکدا له سـاڵی 2013 ته‌نها 25 که‌س له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به تێرۆرسـتانی سوریاوه ده‌سـتگیرکرابوون.
خانم هێلێن بۆڵ به‌رپرس له ده‌زگای دژه تێرۆری به‌ریتانیا ڕۆژی هه‌ینی گوتی پـۆلیس ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر لێـکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه که چه‌ندان سـاڵه به‌و ئاسته نه‌کراوه.
گوتیشی زۆربه‌ی هه‌وڵه تێرۆرسـتیـیه‌کانی درابوون سه‌رچاوه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه.
له مانگی هه‌شت به‌ریتانیا ئاستی ئاماده‌یی هێزه‌کانی ئاسایشی بۆ پله دوو به‌رزکرده‌وه، وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له لایه‌ن گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کانی عێراق و سوریاوه کرابوون.