چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت بۆردومانی ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسۆنیان کردووه له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 32 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێرشه‌که پاش نوێژی هه‌ینی کراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی حه‌موریـیه له غوته‌ی شه‌رقی له ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق. ده‌شڵێت له نێو ئه‌و ژماره کوژراوه 6 که‌سیان منداڵن.
پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی کوژراوان زیادبکات به‌هۆی سه‌ختی برینی ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی پـێوه‌بوون.
کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی که ئه‌ویش تۆڕێـکی گه‌وره‌ی له چالاکوانان هه‌یه له ناو سوریا، هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی له مزگه‌وتی ناوچه‌که ده‌هاتنه ده‌رێ فڕۆکه‌کان بۆردومانه‌که‌یان کردووه. به‌ڵام ئه‌م گرووپه ده‌ڵێت 35 که‌س کوژراون.
ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵێن ئه‌مه زیانی ئاکامی بۆردومانه‌که‌یه.