له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه مه‌ڕاسیمی به خاک سپاردنی شا عه‌بدوڵا به‌ڕێوه ده‌چێت پاش چه‌ند کاژمێرێک له گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاساییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕێی ده‌ستنیشان کردنی پادشای نوێ و هه‌روه‌هاش شازاده‌ی تاج.
شا عه‌بدوڵا که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ هاوپه‌یمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بووه له شه‌ڕی دژی تێرۆریزم و توندڕه‌وانی ئیسلامی‌دا ڕۆژی هه‌ینی مرد وه بڕوا وایه ته‌مه‌نی 90 ساڵ بووبێت و بۆ ماوه‌یه‌کیش نه‌خۆش بووه.
سه‌لمان، زڕ برای شا عه‌بدوڵا، وه‌ک پادشای وڵاته‌که جێی ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها موقرن که ئه‌میش هه‌ر زڕبرای بووه کراوه‌ته شازاده‌ی تاج.
پادشای نوێی عه‌ره‌بستانی سعودیه له وتارێکی ته‌له‌فزیۆنیدا په‌یمانی گرتنه‌به‌ری هه‌مان سیاسه‌ته‌کانی شا عه‌بدوڵای داوه .
شا سه‌لمان وه‌ک ده‌گوترێت ته‌مه‌نی 79 ساڵه، پێشتر شازاده‌ی تاج بووه و له ساڵی 2012 ه‌شه‌وه وه‌زیری به‌رگری شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی شا سه‌لمان موحه‌مه‌د بن نایف ی برازای وه‌ک جێگری شازاده‌ی تاج ده‌ستنیشان کردووه و هه‌روه‌هاش موحه‌مه‌د بن سه‌لمانی کوڕیشی کردووه به وه‌زیری به‌رگری و هه‌روه‌هاش به سه‌رۆکی دادگای پادشایه‌تی.
پادشای نوێی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت زۆرێک له وه‌زیره‌کان له پۆسته‌کانی خۆیاندا ده‌هێڵێته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما پرسه و ماته‌می خۆی‌و هه‌روه‌هاش هاوسۆزی گه‌لی ئه‌مریکای ده‌ربڕیوه بۆ گه‌لی عه‌ره‌بستانی سعودیه و خانه‌واده‌ی پادشایه‌تی.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت شا عه‌بدوڵا هه‌میشه که‌سێکی ڕاشکاو بووه له بڕیاره‌کانیدا ئازا و بوێرانه بووه له‌وانه به‌کارهێنانی په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ک هێزێک بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری.