ئه‌و دوا واده‌یه‌ی بۆ ژاپۆن دانرابوو به‌سه‌رچوو تا 200 ملیۆن دۆلار بداته توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دوو هاوڵاتی ژاپۆنی.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هێشتا هیچ شتێک له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و دوو پیاوه ژاپۆنیه نه‌وتراوه.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دایکی یه‌کێک له‌و دوو ژاپۆنیه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به بارمته گرتوونی داوای له حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی کردووه تا ئه‌و خاوه‌یه بداته جیهادیه‌کان له به‌رامبه‌ر ژیانی کوڕه‌که‌یدا.
ئه‌م داوایه‌ی جونکۆ ئیشیدۆدایکی کینجی گۆتۆ ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک به‌ر له به‌سه‌رچوونی دوا واده‌که بووه و گوتووشیه کات به به‌ریه‌وه نه‌ماوه حکومه‌تی ژاپۆن ژیانی کوڕه‌که‌م ڕزگار بکه.
ڕۆژی سێشه‌ممه توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فلیمێکی ڤیدیۆییان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ئه‌و دوو که‌سه ژاپۆنیه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو حکومه‌تی ژاپۆن له ماوه‌ی 72 کاژمێردا ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین نه‌کات.
ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و ههڕهشهکردنهشی به‌ستۆته‌وه به پشتیوانیه‌کانی تۆکیۆ له شه‌ڕی دژی ئه‌م ڕیکخراوه توندڕه‌وه‌دا.
دایکی گۆتۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی کوڕه‌که‌ی دۆستی ئیسلامه و ژیانی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی منداڵان له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان تیادایه ته‌رخان کردووه.