Accessibility links

دادگایی کردنی نه‌وجه‌وانێک له‌ تورکیا له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان


له‌ تورکیا پارێزه‌رێک ده‌ڵێت خوێندکارێکی قۆناغی ئاماده‌یی که پێشتر‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ گرتوخانه‌ هێڵرابووه‌وه‌ به‌هۆی سوکایه‌تی کردن به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ڕۆژی 6 ی مانگی 3 به‌ هه‌مان تاوان دادگایی ده‌کرێت.

پارێزه‌ر بارش ئیشپیر ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ بۆ دادگاییکردنی ئه‌و نه‌وجه‌وانه‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵیه‌ و پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌شی له‌ شاری کۆنیا ده‌بێت.

ئه‌م خوێندکاره‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ له‌ مانگی ڕابردوودا له‌ خوێندنگاکه‌ی برابوو و له‌ گرتوخانه‌ دانرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کی خوێندکاراندا به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیای گوتبوو دزه‌.

دوو ڕۆژ دوای ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ئازاد ده‌کرێت پاش ئه‌وه‌ی گرتنه‌که‌ی نیگه‌رانیه‌کی زۆری هێنایه‌ ئارا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تورکیای ژێر ده‌ستی ئه‌ردۆغان به‌ره‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها ده‌ڕوات.

پارێزه‌ر بارش ئیشپیر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و نه‌جه‌وانه‌ له‌ دادگادا گوناهبار کرا ئه‌وا ده‌شێت سزای تا 3 ساڵ زیندانی کردنی بدرێت به‌سه‌ردا.

XS
SM
MD
LG