Accessibility links

ئۆپەراسیۆنى ئازادکردنى ناوچەکانى موسڵ بۆ دووەم رۆژ درێژەى هەیە


لە دووەم رۆژى ئۆپەراسیۆنى پێشمەرگەدا گوندێکى تر و چوار ڕیانێکى ستراتیجى کۆنترۆڵکران و دەیان چەکدارى داعش کوژران.

ئەمڕۆ پـێنجشه‌ممه‌ لە دووەم رۆژى ئۆپەراسیۆنى هێزەکانى پێشمەرگەدا لە ناوچەکانى باکور و رۆژهەڵاتى موسڵ گوندى هەزیمە لە باکورى سەربازگاى کەسک و چوار ریانى کەسک تەلەعفەر بۆ موسل کۆنترۆڵکران و شەڕوپێکدادانى دژواریش لە چەند ناوچەیەک درێژەى هەیە.

هاوکات کاربەدەستانى پێشمەرگە دەڵێن 7 ئۆتۆمبیلى بۆمبڕێژکراو لە ناوچەکانى ئاسکى موسڵ و نزیک سەربازگه‌ى کەسک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانى هاوپەیمانان و هێزەکانى پێشمەرگە تەقێندرانەوە کە داعش دەیەویست بە رێگاى خۆکوژەکانیانەوە هێرش بکەن بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە.

نیوەڕۆى ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگیەکان بە چڕى بۆردومانى گوندى زاکا یان لە رۆژئاواى ناحیەى وانکێ کرد کە بە وتەى بەرپرسانى پێشمەرگە بارەگایەکى داعش کراوەتە ئامانج. عەمید کامل هەرکى ئەفسەرى پێشمەرگەى سەر بە فەرماندەى دهۆک بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند کەوا تەنها لە ئەمڕۆ زیاتر لە 30 چەکدارى داعش کوژراون و دەشڵێت ئۆپەراسیۆنەکە درێژەى دەبێت تاوەکو تەواوى ناوچەکانى دەوروبەرى شارى موسڵ کۆنترۆڵ دەکەنەوە، ئاماژە بەوە دەکات داعش تواناى هێرشکردنیان نەماوە تەنها بەرگرى دەکەن.

بە وتەى ئەو کاربەدەستەى پێشمەرگە ماوەى نزیکەى مانگێکە ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە کە لە دژى داعش بەڕێوەدەچێت و گەورەترین گورزیش بەر چەکدارانى داعش کەوتووە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا دوێنێ مەسرور بارزانى راوێژکارى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان رایگەیاند کەوا 200 تەرمى داعش کەوتوونه‌ته‌ دەستى هێزەکانى پێشمەرگە و ڕووبه‌رێـک که‌ نزیکەى 500 کێلۆمتر دووجا ده‌بێت، لە ژێر دەستى داعش هێنراوه‌ته‌ ده‌رێ، پاشان وەکو فەرماندەى پێشمەرگە لە شەنگال دەڵێت بە کۆنترۆڵکردنەوەى ئەو ناوچە فراوانە و بە تایبەتى کۆنترۆڵکردنى رێگاى تەلەعفەر بۆ موسڵ رێگا لە هاوکاریەکانى داعش لە موسڵەوە بۆ شەنگال گیراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00

XS
SM
MD
LG