سه‌رۆکی حکومه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌م جاره ڕاسته‌وخۆ کۆمه‌کی دارایی ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی پـرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆندان.
ئه‌حمه‌د توعمه سه‌رۆکی حکومه‌ت دوێنێ سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له شاری غازی عه‌نتابی تورکیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی بڕه پاره‌که 6 ملیۆن دۆلاره که له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی "بالأخضر" دایه ، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی سـاڵی ڕابردوو دامه‌زرا بۆ پشـتیوانیکردن له حکومه‌تی کاتی سوریا و ئه‌نجومه‌نه خۆجێـیه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ئه‌نس توعمه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی "بالأخضر" له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که به‌شداریکرد و گوتی ئه‌م بڕه پاره‌یه له دوو به‌ش پـێـکهاتووه، به‌شی یه‌که‌م که 4.4 ملیۆن دۆلاره بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی ناوچه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه که زۆربه‌یان له پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ن. گوتی به‌و پاره‌یه ئۆتۆمبیلی پاک و خاوێنی و ئامێر و که‌لوپه‌ل بۆ نانه‌واخانه‌کان ده‌کڕدرێن له‌گه‌ڵ جهنهریتهری ئه‌لیکتریک و ترومپای ئاو و ئامێری دیکه‌ی بۆ شاره‌وانیـیه‌کان پـێویستن.
به‌شی دووه‌می پاره‌که که 1.6 ملیۆن دۆلاره، ده‌ڵێن بۆ به‌هێزکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کانی حکومه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه خۆجێـیه‌کان و هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی خۆراک و دابینکردنی ئارد بۆ نانه‌واخانه‌کان و پـێداویسـتیـیه‌کانی خوێندن ده‌بێت.