وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 10 کۆنه سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی له پاڵ ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان له سوریا و عێراق شه‌ڕده‌که‌ن.
ژان ئیڤ‌لو دریان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ ڕادیۆی فه‌ڕه‌نسا RFI پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی ئه‌و ژماره‌یه له نێو ئه‌و سه‌دان فه‌ڕه‌نسایی‌یه‌دان که له سوریا و عێراق بۆ گرووپه تێرۆرسـتیه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵێـک ڕێوشوێنی ئاسایشی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆستان له ناو وڵات‌دا، له‌وانه چڕکردنه‌وه‌ی کاره سیخوڕیـیه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی گومانیان لێده‌کرێت په‌یوه‌ندیـیان به توندڕه‌وانه‌وه هه‌بێت. هه‌روه‌ها چه‌کی باشتر به‌سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش دابه‌ش ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی تایبه‌ت بۆ خۆپاراستنیان.