Accessibility links

کورد و میلیشیا شیعەکان رێککەوتنێک ئیمزا دەکەن


کورد و میلیشیا شیعەکان لە قەزاى خورماتوو رێککەوتنێک ئیمزا دەکەن. بەپێى ئەو رێککەوتنە بۆ لەمەودوا نابێت میلیشیا شیعەکان بەبیانووى "تیرۆر" خەڵک بکوژن و بڕفێنن، بەڵام هەر لە ئێستاوە میلیشیاکان رێککەوتنەکەیان پێشێلکردووە.

مەلا کەریم شکور بەرپرسى بازنەى حەمرین‌ى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"رێککەوتنى نێوان کورد و میلیشیا شیعەکان دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى دەسەڵاتى میلیشیاکان و نەمانى جموجۆڵیان لە نێو قەزاى خورماتوودا."

ناوبراو دەڵێت"رێککەوتنە دەسەڵاتى حکومەت لە ناوچە باڵادەست دەکات و دەبێتە مایەى سەروەربوونى یاساش."

لە کاتێکدا ماوەیەکى کەم بەسەر ئیمزاکردنى ڕێکەوتنى نێوان کورد و میلیشیا شیعەکاندا تێپەریووە، بەڵام لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا چەندین حاڵەتى کوشتن و ڕفاندن لە قەزاى دووز ئەنجامدراون و پەنجەى تۆمەتیش بۆ میلیشیاکان درێژ دەکرێت.

نەقیب فاروق ئەحمەد بەڕێوەبەرى ئاسایشى قەزاى خورماتوو، بە توندى رەتیدەکاتەوە میلیشیا شیعەکان پابەندبووبن بە رێکەوتنەکەى نێوانیانەوە لەگەڵ کورددا، دەڵێت" لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو لە خورماتوو دوو کەس کوژراون و کەسێکیش ڕفێنراوە و 2 ماڵیش تەقێنراونەتەوە."

نەقیب فاروق، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە" کەسوکارى کوژراو و رفێنراوەکان بە بەڵگەوە سکاڵایان لەسەر میلیشیا شیعەکان تۆمارکردووە."

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی دڵشاد ئه‌نوه‌ر له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:39 0:00

XS
SM
MD
LG