بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزەکانى پێشمەرگە بە هاوکارى فڕۆکە جەنگیەکانى هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکى فراوانیان لە باکورى موسڵ دەستیپێکرد و ژمارەیەک گوند و سەنتەرى شارۆچکەى وانکێ یان کۆنترۆڵ کردەوە.
کاربەدەستانى پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکەن لەو شەڕەدا توانیویانە زیاتر لە 15 چەکدارى داعش بکوژن و 2 هێرشى خۆکوژیش تێکبشکێنن. هەروەها جگە لە کۆنترۆڵکردنى سەنتەرى ناحیەى وانکێ هەر یەکە لە گوندەکانى تەل زەهەب و ئاسکى موسڵ و خەراب بێت و شەحیە و حەسەن جەلاد و فلفێل و دێر کۆنترۆل بکەنەوە.
لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا مەنسور بارزانى، فەرماندەى میحوەرى بەنداوى موسڵ ئاماژە بە دەستکەوتەکان دەکات و دەڵێت لە ئێستادا سەرقاڵى پاککردنەوەى ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانن لە مین و تەقەمەنیەکان.
هاوکات هەر لە میانەى ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمڕۆدا هێزەکانى پێشمەرگە لە سەربازگهى کەسک و ناحیەى بادۆش نزیکبوونەتەوە، هەروەها فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەى شەلات لە باکورى موسڵیان بە چڕى بۆردومان کرد کە وەکو بەرپرسێکى پێشمەرگە پێى راگەیاندین کاروانێکى ئۆتۆمبیلەکانى داعش کرابوونە ئامانج. شایەنى باسە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدایە کەوا ماوەیەکە حکومەتى عێراق و بە هەماهەنگى لەگەل لایەنى ئەمهریکایى سەرقاڵى پلان دانانن بۆ هێرشکردنە سەر شارى موسڵ.
سهبارهت بهم ههڵمهتهی پـێشمهرگه دهخیلی شهممۆ وتووێژی لهگهڵ غهیاس سورچی بهرپـرسی ڕاگهیاندنی مهڵبهندی موسڵی یهکێتی نیشـتیمانی کوردسـتان کردووه.