له پاش نزیکه‌ی 12 کاژمێر له ئاگربه‌سـتی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له شاری حه‌سه‌که، ئێواری دووشه‌ممه ئه‌و ئاگربه‌سته شکا کاتێـک هێزه‌کانی ئه‌سه‌د 2 گولـله تۆپیان گرته گه‌ڕه‌که کورده‌کانی شاره‌که.
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی به ڕۆژنامه‌وان ئه‌کره‌م سـاڵح له شاری حه‌سه‌که کرد. ناوبراو ده‌ڵێت هێزه‌کانی هه‌ردوولا خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ده‌که‌ن و پـێناچێت نیازیان هه‌بێت پابه‌ندی ئاگربه‌سـته‌که بـبن.