سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ڕه‌خنه له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان ده‌گرێت به‌هۆی بڕیاری بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له شیانی تاوانی شه‌ڕ دژ به فه‌له‌ستینییه‌کان.
له وتارێکی ته‌له‌فیزیۆنی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به نه‌گونجاو له‌قه‌ڵه‌م دا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ڕه‌خنه‌ی له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان گرتووه بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه، ته‌نانه‌ت گومانیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه فه‌له‌ستین ده‌توانێت له‌م ڕه‌وشه‌یدا که هێشتا ده‌وڵه‌ت نییه به‌شداری دادگایی تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیسته: