گه‌وره دیپلۆماتێکی ڕوسیا ده‌ڵێت زۆر زیاتر له 800 ڕوسیایی شانبه‌شانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ئیلیا ڕۆجاچیف، سه‌رۆکی به‌شی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه نوێیه‌کان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به ڕادیۆی ئیکۆ مۆسڤی ڕاگه‌یاندووه ئه‌و ڕوسیاییانه‌ی چونه‌ته ناو ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه خه‌ڵکی هه‌رێمی چه‌چان و ناوچه‌کانی تری باکوری قه‌وقازن که گێرمه‌وکێشه‌یان تیادایه.
له‌و لێدوانه‌شیدا به‌ڕێز ڕۆجاچیف ده‌شڵێت دیاریکردنی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له ڕوسیاییه‌کانیناو ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه، کارێکی قورسه به‌تایبه‌تیش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره چه‌چانیانه‌شی تیادان که چوونه‌ته ئه‌وروپا و هه‌روه‌هاش ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به ڕه‌سه‌ن چه‌چانین و چونه‌ته ناو گورجستانه‌وه.
چه‌چان که دوو شه‌ڕی کاره‌ساتاوی بینیوه بۆ جیابوونه‌وه به‌ڵام ئێستا زیاتر سه‌قامگیره به‌هۆی ئه‌و کۆنترۆڵه‌ی ڕوسیا هه‌یه‌تی له‌و هه‌رێمه هه‌رچه‌نده یاخیبوانی ئیسلامی له ناوچه باکوریه‌کانی قه‌وقاز کاریگه‌رییان هه‌ر ماوه.