تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ و هاوپه‌یمانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌شداری له خۆپـیشـاندانی پاریس کرد بۆ پشـتیوانیکردن له ئازادی، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا تورکیا گوناهبارده‌کرێت به چاوپـۆشیکردن له چالاکیـیه‌کانی داعش له ناو وڵاته‌که‌یدا و ده‌ربازبوونی لایه‌نگرانیان بۆ نێو خاکی سوریا.
سیاسه‌تی تورکیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تێرۆرزم و پشـتیوانی له ئازادیکردن جێگه‌ی گومانه وه‌کو نووسه‌ر جان کورد له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ر له ده‌می ئیمپراتۆریـیه‌تی عوسمانیـیه‌وه هه‌تاکو دروسـتبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا وڵاتێـکی سۆفی بووه و له ده‌ره‌وه وه‌کو وڵاتێـکی سه‌رده‌م خۆی نیشـان داوه، هه‌ر بۆیه تورکیا نه‌یتوانیوه بـبێته ئه‌ندامێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ناتوانێت مه‌رجه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جێبه‌جێ بکات.
جان کورد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی کوردسـتان سیاسه‌تێـکی یه‌کگرتوو په‌یڕه‌و نه‌که‌ن، ئه‌وا پاشه ڕۆژیان زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونکه ئه‌گه‌رچی ئاکه‌په پارتی و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له شێوازی حوکمڕانی تورکیا ڕێـک ناکه‌ون، به‌ڵام له دژی کورد و شیعه‌گه‌رایی ئێران کۆکن.