رێکخراوه‌یه‌کی مافه‌کانی مرۆڤ خوازیاری چاکسازی رامیاریه له که‌مبۆدیا
گروپێکی مافه‌کانی مرۆڤی بنکه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت رێبه‌ری که‌مبۆدی هۆن سین به به‌رده‌وامی توند‌و تیژی رامیاری، سهرکۆتکردن و گه‌نده‌ڵی به کار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه له ده‌مێکدا ده‌گاته 30 مین ساڵی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی له رۆژی سێشه‌ممه ووتی 30 مین ساڵیادی هۆن سین ده‌یکاته شه‌شمین هه‌ره رێبه‌ری رامیاری له جیهان که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مابێته‌وه، که وه‌کو رێکخراوه‌که ده‌ڵێت له رێگای ترس و تۆقاندن و توند و تیژیه‌وه بوه.
رێکخراوه‌که له راپۆرتێک‌دا که له رۆژی سێشهمه بڵاو بوه‌ته‌وه، براد ئاده‌مس به‌رێوه‌به‌ری گروپی ئاسیا ده‌ڵێت که‌مبۆدیا ده‌م و ده‌ست پێویستی به ریفۆرم وه یاخود چاکسازیدایه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی بتوانن مافه بناغهیهکانیان به بێ ترس و دهستگێرکردن به کار بهێنن.