رێبه‌رانی ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌و چوار جوله‌که که له هێرشه تیرۆریستیه‌که دا بۆ سه‌ر فرۆشگایه‌کی مه‌زندا له پاریس کوژران کۆبونه‌وه بۆ به خاکسپاردنێکی به سۆزانه.
خانه‌واده‌ی کوژراوه‌کان هه‌ر کام بۆ ماوه‌یه‌کی کورت دووان و له یادی خۆشه‌ویستانیان مهشخهڵێکیان داگیرساند پێش کشانه‌وه‌یان له‌سه‌ر شانوهکه که به ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی ئیسرائیل رازابوه‌وه بۆ باوه‌شکردن به سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیر و هاهسهرهکهی.
یۆهان کۆهن، یواڤ ههتاب، فرانکۆیس ماێکڵ سه‌عده و فیلیپ به‌رهه‌م له رۆژی هه‌ێنی له ده‌می پێداگری به بارمته گرتنێکدا له فرۆشگایه‌کدا له که‌ناری رۆژهه‌ڵاتی پاریس دا کوژران.
ته‌رمه‌کانیان له رۆژی سێشه‌ممه به فرۆکه هێنرابونه ئیسرائیل.
ئه‌و چوار که‌سه له نێوان ئه‌و17 که‌ساندا بوون که له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌پۆله تیروریستیه‌کانی سێ رۆژه‌دا له پاریس کوژران.