جێگیربوونی ژماره‌یه‌ک له میلیشیاکانی شیعه‌کان له دوزخوماتوو بوه‌ته مایه‌ی بێزارکردنی هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی شارۆچکه‌که. بارام حه‌سه‌ن جێگری مه‌ڵبه‌ندی 11 ی گه‌رمیان که له خورماتوه ده‌ڵێت؛ هۆکاره‌کانی نائارامی شارۆچکه‌که به هۆی هه‌بوونی نه‌ژادی کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکومان و مه‌زهه‌بی سونه‌و شیعه‌یه. ئه‌وه‌ی کێشکه‌ی زیاتر ئاڵۆزکردوه ، هاتنی میلیشیای شیعه‌یه بۆ ناوچه‌که.
به‌رێز حه‌سه‌ن ده‌شڵێت؛ ئه‌گه‌ر هاتنی ئه‌وانه بۆ مه‌به‌ستی شه‌رکردنه له دژی داعش ئه‌وه جێگای رێزه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی شارۆچکه‌که به ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆروه بێت ئه‌وه ده‌بێت حکومه تی هه‌رێم هه‌ڵوێست وه‌رگرێت.