ئه‌و پیاوه تورکه‌ی که له ساڵی 1981دا هه‌وڵی کوشتنی پاپا جۆن پاوڵی دا له سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا چوو بۆ ڤاتیکان.
ڕۆژی شه‌ممه محمه‌د عه‌لی ئاغجا چووه سه‌ر گۆڕی پاپا جۆن پاوڵ و تاجه گوڵینه‌ی دانا.
دوابه‌دوای ته‌قه‌کردنه‌که پاپا جۆن پاوڵ لێی خۆش بوو بۆیه له ساڵی 2000 له زیندان ئازاد کرا.
پاپا جۆن پاوڵ له ساڵی 2005 کۆچی دووایی کرد.