هه‌وڵه‌کانی به‌دواداگه‌ڕان له ده‌ریای جاڤا ده‌ستی پیکرده بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی air asia که 162 سه‌رنشین و کارمه‌ندی تێدا بوو.
ئه‌و گه‌شته ئاسمانییه هه‌رزان به‌هایه له شاری سوربایای ئیندۆنیسیاوه بۆ سینگاپۆر به‌ڕێکه‌وت. کاتژمێر 7:24 سه‌رله‌به‌یانی به‌کاتی خۆجێیی 42 خوله‌ک پاش ده‌رچوونی ده‌وروبه‌ری نیوه‌ی ڕێگاکه‌ی بوو په‌یوه‌ندی بچڕا.
ماوه‌یه‌کی کورد به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌که‌ی ببڕێت فڕۆکه‌وانه‌که داوای له کۆنتڕۆڵی ئاسمانی جاکارتا کردبوو ڕێگای پێبدرێت نزیه‌کی 1،800 مه‌تر زیاتر به‌رزبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له که‌شوهه‌وای خراپ بپارێزێت.