Accessibility links

پارێزه‌ر نیک به‌خت: یه‌کێک له‌ به‌ندکراوان هه‌روا درێژه‌ به‌ مانگرتنی خۆی ده‌دات


به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ
به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ

پارێزه‌ر نیک به‌خت کوتی، چوار که‌س له‌ مانگرتووان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ مانگرتنه‌که‌یان هه‌ڵبگرن له‌ دۆخێکی ناله‌باری ته‌ندروستی دابوون.

سێ شه‌مه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌ به‌ندکراوانی کورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ که‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێک مانیان له‌ خواردن گرتبوو، کۆتاییان به‌ مانگرتنه‌که‌ هێنا.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا، پارێزه‌ر سالح نیکبه‌خت ده‌ڵیت، به‌ندکراوان به‌ ئه‌و ئاکامه‌ گه‌یشتن که‌ ئه‌گه‌ر داوا سه‌ره‌کی یه‌که‌یان، واتا جیا کردنه‌وه‌یان له‌ به‌ندکراوانی گشتی، په‌سند بکرێت ئه‌وه‌ کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌ دێنن که‌ ئه‌و داوایه‌یان جێ به‌ جێ کرا.

هه‌روه‌ها کوتێشی چوار که‌س له‌ مانگرتووان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ مانگرتنه‌که‌یان هه‌ڵبگرن له‌ دۆخێکی ناله‌باری ته‌ندروستی دابوون.

به‌رێز نیکبه‌خت ده‌ڵێت به‌ڵام یه‌کێک له‌ به‌ندکراوان که‌سێک به‌ ناوی عه‌لیڕه‌زا ڕه‌سووڵی که‌ به‌ندی هه‌تا سه‌ری به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ هه‌ر وا درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌که‌ ده‌دات. وه‌ک ئه‌و پارێزه‌ره‌ ده‌ڵیت ڕه‌سووڵی به‌ توندی نه‌خۆشه‌ و به‌ پێی یاسای به‌ندیخانه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ ده‌بێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بگوێزنه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:01 0:00


XS
SM
MD
LG