له هه‌مو شوێنێکی جیهاندا له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات گۆڕانکاری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا دێت.
بێگومان ئه‌م گۆڕانکارییانه هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه،به‌ڵام ڕه‌نگه گۆڕانکاری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستان جیاوازبێت هه‌ندێک ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستانیش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابوردوو گۆرانکاری به‌سه‌ردا هاتووه وه‌لێ هه‌ندێکی تریش ده‌ڵێن هێشتا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جیهاندا زۆر له دواوه‌یه.
هێشتا ژنان خاوه‌نی بڕیاره‌کانی خۆیان نین هێشتا منداڵان ده‌خرێنه به‌ر کارکردن و مافه‌کانیان ناپارێزرێت، خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی نه‌گونجاو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سۆشیال میدیا به‌کار ده‌هێنن.
له میانه‌ی مێزگردێک‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژنامه‌وان تانیا کفری ده‌ڵێت له ڕووی هۆشیارییه‌وه خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌ی کردووه به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌خنه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌گرێت که ئه‌وه‌ندی بایه‌خ به بابه‌ته سیاسییه‌کان ده‌ده‌ن بایه‌خ به به‌رنامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناده‌ن.
هه‌ر له هه‌مان مێزگرددا ڕۆژنامه‌وان کۆچه‌ر عه‌لی مه‌نتک سه‌باره‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی ژنان ڕه‌خنه له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌گرێت که به پێی پێویست ناتوانن داکۆکی له مافی ژنان بکه‌ن.
بۆ زیانیاری زیاتر گوێ له ده‌قی مێزگرده‌که بگره.