پـۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند باندێـکی دزی و کوشتنیان ده‌سـتگیرکردووه و یه‌ک له ئه‌ندامانی بانده‌که ئه‌فسه‌ر بووه له له‌شـکری عێراقدا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بۆ عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر سـازکرا و تیایدا گوتی تۆمه‌تبارێـک به ناوی جاسم ڕه‌مه‌زان محه‌مه‌د حسێن ده‌سـتگیرکراوه که پله‌ی مولازم یه‌کی هه‌بووه له سوپای عێراقدا، ناوبراو تاوانی دزی ئه‌نجامداوه و له پاش لێـکۆڵینه‌وه‌کان دانی ناوه به ئه‌نجامدانی چوار دزی له شاری هه‌ولێردا.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.