کاربه‌ده‌ستێکی کوردی سوریا‌و ڕێکخراوێکی مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌ێنن جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان پێشکه‌وتنیان له شاری کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان به ده‌ستهێناوه دوابه‌دوای شه‌ڕێکی سه‌خت له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعشدا.
نه‌واف خه‌لیل وته‌بێژی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده) ڕاده‌گه‌ێنێت جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌ش ناوچه‌ی کۆبانیان کۆنتڕۆڵ کردووه و هه‌روه‌ها گه‌مارۆی ناوه‌ندێکی که‌لتوریشیان داوه که له ژێر ده‌ستی داعشدایه.
ڕێکخراو‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریاش ڕاده‌گه‌ێنێت هێزی سه‌ره‌کی کورده‌کانی سوریا (یه‌په‌گه) ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی داعشیان کوشتووه.
ڕێکخراو‌ی تیرۆرستی داعش له ناوه‌ڕاستی مانگی 9 هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کۆبانی ده‌ستپێکرد له‌وده‌مه‌وه چه‌ند به‌شێکی شاره‌که‌و ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆنتڕۆڵ کردووه.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوواییدا هێزه کورده‌کان به پشتیوانی هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا، پاشه‌کشه‌یان به داعش کردووه.