حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنی نزیکه‌ی 100 سه‌ربازی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق تاوه‌کو ڕاهێنان به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه بکه‌ن.
چاوهڕواندهکرێت له مانگی یه‌کی ساڵی نوێ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌نگ له‌سه‌ر بدات. هه‌رچه‌نده هه‌ندێـک لایه‌نی ئۆپـۆزسیۆن هه‌ن له نێو په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره نین به‌و پـێیه‌ی له چوارچیوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یان ناتۆ نیـیه، به‌ڵام ژماره‌یان له‌و ئاسـته‌دا نیـیه که بتوانن ههڵیبوهشێنـنهوه.
هه‌تا ئێسـتا ئه‌ڵمانیا به به‌های 70 ملیۆن یورۆ چه‌کی بۆ هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕه‌وانه‌کردووه و هه‌روه‌ها له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له ئه‌ڵمانیا ڕاهێنانی به ژماره‌یه‌ک پـێشـمه‌رگه کردووه له‌سه‌ر ئه‌و چه‌که نوێـیانه.