کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری ڕادعی پارێزگای به‌یزا له ناوه‌ندی یه‌مه‌ن ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون که 15 یان خوێندکاربوون.
ئۆتۆمبیلی یه‌که‌م له نزیک خاڵێـکی پـشکنینی چه‌کدارانی حوسی شیعه‌ئاینزا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی پاسێـکی قوتابخانه به لای شوێنه‌که تێپه‌ڕده‌بوو. سه‌رئه‌نجام 15 خوێندکاری کچ کوژراون.
ئۆتۆمبیلی دووه‌م ئامانجی ماڵی عه‌بدوڵڵا ئیدریس بوو که به‌رپـرسێـکی پارتی کۆنگره‌یه ئه‌وه‌ی پشـتیوانی له حوسیـیه‌کان ده‌کات. ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له‌و کاته‌دا بووه که کۆمه‌ڵێـک به‌رپـرسی حوسیـیه‌کان له ماڵه‌که‌ی کۆده‌بوونه‌وه.
حوسیـیه‌کان لای خۆیانه‌وه سووننه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که تاوانبارده‌که‌ن.