وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا ده‌ڵێت هه‌ردوو ده‌زگای پـۆلیسی ئیسپانیا و مه‌غریب 7 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵدان بۆ کردنی ژنان به داعش و ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ سوریا و عێراق.
وه‌زاره‌ته‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، 4 ژن و پـیاوێـک له شاره‌کانی به‌رشلۆنه و سهپته و ملیلیهی ئیسپانیا ده‌سـتگیرکراون و 2 پـیاویش له شاری فنێدقی مه‌غریب که له نزیک شاری سهپتهی ئیسپانیایه ده‌سـتگیرکراون.
مانگی نۆی ڕابردووش پـۆلیسی ئیسپانیا 9 که‌سیان له ناوچه‌ی ملیلیه ده‌سـتگیرکرد به تاوانی ئه‌ندامبوون له نێو گرووپێـکی چه‌کداری که په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌یه.