گرووپێـکی توندڕه‌وی چه‌کدارانی تاڵیبانی پاکسـتان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک که منداڵانی سه‌ربازانی له‌شکر تیایدا ده‌خوێنن و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 130 که‌سیان کوشتووه و به ده‌یانی دیکه‌یان بریندارکردووه که زۆربه‌یان منداڵن.
چه‌کداره‌کان که ژماره‌یان 6 که‌س بووه به جلوبه‌رگی له‌شـکری به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خۆیان به‌و قوتابخانه‌یه کردووه که هه‌ردوو قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی تێدایه و پاشان کوێرانه که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن و بۆمب ته‌قاندن به‌سه‌ر خوێندکار و مامۆسـتاکاندا. ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان پـۆل به پـۆل چوونه‌ته سه‌ر خوێندکاره‌کان و ته‌قه‌یان لێکردوون.
پاشان هێزه‌کانی ئاسایش و له‌شـکر گه‌مارۆی ناوچه‌که‌یان دا و شه‌ڕ و پـێـکدادان ده‌سـتپـێـکرد و سه‌رئه‌نجام شه‌ش هێرشبه‌ره‌که کوژران.
نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان هێرشه‌که‌ی به توندی سه‌رزه‌نشتکرد و به لێقه‌ومانێـکی نیشـتیمانی ناودێریکرد و سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشـتی له وڵات ڕاگه‌یاند.
گرووپی ته‌حریکی تالیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه گه‌وره‌یه ئه‌نجامی داوه که له‌شکر له ناوچه‌که له دژی کردوویه‌تی.